پاش ساڵی1946، ساڵی 2024 خوێناوی‌ترین ساڵ بووە

دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاشتیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵی ڕابردوو جیهان، زۆرترین جه‌نگ و شه‌ڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه زۆرترینی لە كیشوه‌ری ئه‌فریقا بوونە و له ئه‌نجامدا زیاتر له 125 هه‌زار كه‌س كوژراون.
چوارشه‌ممه، 11ـی حوزه‌یرانی 2025، دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی ئۆسلۆ، ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووە "پاش ساڵی 1946، ساڵی 2024 جیهان زۆرترین جه‌نگ و شه‌ڕی به خۆیه‌وه بینیوه، به شێوه‌یه‌ك 61 شه‌ڕ و جه‌نگ و ململانێ له 36 وڵات‌دا تۆمار كراون."
دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی ئۆسلۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 61 شه‌ڕ و ململانێ له ساڵی 2024دا له 34 وڵاتی جیهان تۆمار كراون.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئەو شەڕ و ململانێ چەکدارییانە، 28ـیان له ئه‌فریقا، 17ـیان له ئاسیا، 10ـیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سێیان له ئه‌ورووپا و دوویان له ئه‌مه‌ریكا بووه.
دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی ئۆسلۆ باسی له‌وه كردووه، نزیكه‌ی 129 كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییانه‌ی جیهان كوژراون.
دامه‌زراوه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، زۆرترینی قوربانییه‌كان له شەڕی نێوان ڕووسیا – ئۆكرانیا و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل بوونه.