کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی گیرخواردوو لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە ڕادەگەیەنن.

یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکات، بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر هەردوو هێڵی گەرم و پەیوەندی بەردەوامی هاووڵاتییان بە بەرپرسانی حکوومەتەوە دروست بووە، تەنیا لە دوێنێوە دوو هەزار و 612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە بڵاومان کردبوونەوە، هەروەها هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تەواوی هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن کە تەواوی پەیوەندییەکان وەردەگیرێن.

هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکانتان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ڕەوانە بکەن

هەروەها هێڵە گەرمەکانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوە و دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتس ئەپی ئەم دوو هێلە گەرمە پڕبکەنەوە.

09647508035680

09647508035681

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment