ئافرەتانی پارێزگای قەرس لە گەرمای هاوینیش نانی تەندوور دەکەن

ئافرەتانی پارێزگای قەرس له باكووری كوردستان له توركیا لە گەرمای هاوین نانی تەندوور دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن: تام و چێژی تایبەتی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش ئەم نەریتە لەنێو گوندنشینان ماوە.
لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، تاوەکوو ئێستا ئافرەتان نانی تەندروور دەکەن و نەوە لە دوای نەوە ئەم نەریتەی نان کردن بە تەندرووریان پاراستووه و بۆ ماڵەوەی ئامادە دەکەن.
ئافرەتانی قەرس لە گەرمای هاوینیش لەلای تەندروورەکەیان دادەنیشن و نانی گەرم دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن: تام و چێژێکی تایبەتی هەیە و لەڕووی تەندروستییەوە سەلامەتر و خاوێنترە.
زۆرجاران ئافرەتان وەک نەریتێک نانی تەندوور بەسەر دراوسێیەکانیان دابەش دەکەن، بەتایبەتیی لە بەیانیان بۆ ئەوەی لە کاتی نانی بەیانی لەسەر سفرەکەیان ئامادە بێت.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئافرەتان ئەم جۆرە نانه دەکەن، بەتایبەتی لەنێو گوندنشینان.
نانی تەندوور لەنێو ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نانی دڵخوازی کەسایەتییەکان دادەندرێت.