مارکۆ ڕوبیۆ: لەمە بەدوا ئێران دەتوانێت ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند: ئەگەر ئێران خواستی هەبێت، لەمە بەدوا دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات، نەک لە ڕێگەی وڵاتانی سێیەم و چوارەمەوە دانوستان بکەن.
چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند "سەرۆک ترەمپ، خواستی خۆی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ هەر کەسێک لە جیهاندا، کە ئاشتی دەوێت، دەردەبڕێت."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: ئێمە حەز دەکەین پەیوەندی ئاشتییانەمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا هەبێت. دەربارەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە دا "ئەوە دەگەڕێتەوە سەر خواستی ئێران، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات، نەک لە ڕێگەی وڵاتانی سێیەم و چوارەمەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ سەرۆکێک لە مێژووی سەردەمی خۆمان ناناسم وەک سەرۆک ترەمپ، لە هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا بێت.