لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، 42 ڤیدیۆی کوردستان24 لە فەیسبووک ملیۆنی بوون

لە 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بە هەموو سەرچاوەکانی وەشانی هەواڵ، ڕووماڵێکی پیشەییانەی ڕووداوەکانی کرد، تەنیا لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا، 42 ڤیدیۆی پۆستکراو سەرووی یەک ملیۆن بینەریان هەبووە.
ڕووماڵی پیشەییانەی کوردستان24 لە سەرەتای هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، لە بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025ـەوە دەستی پێ کرد و بە درێژایی 24 کاتژمێر، لە تەلەفزیۆن، ماڵپەڕ و پلاتفۆڕمەکان، بەردەوام هەواڵ، زانیاریی و دیمەنی نوێی ڕووداوی هێرشەکانی هەردوو وڵات بۆ سەر یەکدی بۆ بینەران و خوێنەران دەگواستەوە.
لە ماوەی 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، تەنیا لە پەیجی فەیسبووکی کوردستان24دا، 42 ڤیدیۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بینەریان هەبووە و بەشێک لە ڤیدیۆکانیش لەلایەن کەناڵە میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەواڵ وەرگیراونەتەوە و بە کاریان هێناوەتەوە.