ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر داوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر جێ بەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە دا، لە پارێزگای هەڵەبجە.
دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر جێ بەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە و خەرجکردنی 10ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە.
ئاماژە بەوە کراوە، پڕۆژەی ئامادەکردنی دەرخستە و دیزاینکردن و دروستکردنی شەقامی 40مەتری هەڵەبجە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
ئەو پڕۆژانە پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردوونەتەوە ئەمانەن: پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی ئازادی لە سیروان، قۆناخی دووەم، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوڕۆ و ڕێگاسازی گەڕەكی شەهیدانی كیمیاباران، هەروەها پڕۆژەی دیزاین و دروستكردنی بینای پارێزگای هەڵەبجە و لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30 مەتری كەمەرەیی لە شارۆچکەی خورماڵ.



