لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران، 24 کۆچبەر مردن و بێسەروشوێنبوون

بەرپرسانی دۆمینیکان ڕایانگەیاند، ڕۆژی هەینی، لە دەریای کاریبی لە کەناراوەکانی کۆماری دۆمینیکان بەلەمێکی کۆچبەران وەرگەڕا، چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 20ـی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەرگری شارستانی دۆمینیکان ڕایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە 40 کەسی هەڵگرتبوو، بەرەو پۆرتۆریکۆی سەر بە ئەمەریکا دەچوو، لە کەناراوەکانی دۆمینیکان وەرگەڕا، 17 کۆچبەر ڕزگار کراون، چواریشیان گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20ـی دیکەشیان بێسەروشوێن بوون.
هێزی دەریایی کۆماری کاریبی ڕایگەیاند: 10 دۆمینیکی و حەوت هاووڵاتی هایتی ڕزگار کردووە. کەیەکێکیان منداڵ بووە.
بەلەمەکانی کۆچبەران کە لە کۆماری دۆمینیکان بە "یۆلا" ناسراون، لە دار یان پلاستیکی ڕوون دروستکراون و ستانداردی سەلامەتییان خراپە.
کۆچبەران تا حەوت هەزار دۆلار دەدەن بۆ ئەوەی لە کۆماری دۆمینیکانەوە بگەنە پۆرتۆریکۆ، ئەم دیاردەی کۆچەش گەشەی سەندووە.
سێشەممە، 1ـی تەمموز 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ناوەندێکی تازەی بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە فلۆریدا کردەوە. ناوەندەکە، جێگەی نزیکەی 3000 کەسی تێدا دەبێتەوە.
پێگەی هەواڵی بی بی سی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، ئەو ناوەندەی کردووەتەوە و سەردانی بەشەکانی کردووە. ناوەندەکە، دەکەوێتە ناوچەیەکی زۆنگاوی پڕ لە تیمساح و مار، بۆیە ترەمپ بە گاڵتەوە گوتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت لەم ناوەندە هەڵبێت، دەبێ خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیمساحەکانیش ئامادە بکات!.