فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ئاسایین

لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکرایەوە، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە راگرتبێت، بەڵام دوای بەدواداچوونی کوردستان24، دەرکەوت هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دەنگۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دوورە لە ڕاستییەوە، ئەوەی باس دەکرێت تەنیا لە سۆشیال میدیایە، نەوەک فەرمی و ڕاستیبێت.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە ، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی، عێراق و ئوردن و ئێران ڕاگرتبێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment