سبه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق بۆ ئێران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق كاتی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، به‌هۆی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بڕیاریان داوه گه‌شته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
دووشه‌ممه، 14ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئێران ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه هه‌رێمییه‌كان، گه‌شته‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرابوون.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، به‌هۆی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بڕیاریان داوه گه‌شته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا له هه‌فته‌یه‌كدا چوار گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت كه ڕۆژانی سێشه‌ممه و شه‌ممه گه‌شتێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و ڕۆژانی چوارشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌جه‌فه‌وه ده‌بێت.