دژە تیرۆری کوردستان: دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەمووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.