لە قۆناخی یەکەم 152 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو سوودمەند دەبن

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، کاتژمێر 10:00، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
يهكشهممه، 8ـی ئهيلوولى 2024، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو چارهسهر دهبێت.
زانیاریی لەبارەی پرۆژەکە
لە بەرواری 20-7-2024، دەست بە پرۆژەکە کراوە و تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی قۆناغەکانی تەواودەبێت. هەروەها پرۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
ئەو گەرەکانەی ئاوی خاوێنیان لە قۆناخی یەکەم پێدەگات
لە قۆناخی یەکەمدا، ئەم پرۆژەیە ئاوی خاوێنی بەردەوام بۆ ئەم گەڕەکانەی دابین دەکات، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا گرفتی کەمئاوییان هەبووە، لەوانە: ڕەشکین، 32 پاڕک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.
لە ڕووی کواڵێتی
هەروەها پرۆسهى وهرگرتنى ئاوى پرۆژهكه له زێى گهوره دهست پێدهكات و پاككردنهوه و پاڵاوتنى ئاوهكه و فلتهركردن و كلۆركردنى ئاوهكه، به ستانداردى ڕێكخراوى تهندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبهجێ دهكرێت.
هەروەها ئەو بەشەی كەوا تەواوکراوە لە سنوری دیوی دەرەوەی شەقامی خێرای 120مەتری لە بەشی شەقامی ڕەشكين بەرەو ڕووى ڕێگاى موسل تاکو شەقامی کەسنەزان.
ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لە چەند بەشێکی سەرەکی
یەکەی وەرگری ئاو لە زێی گەورە لە گوندى كەورگوسك وەردەگیرێ، پاشان پاڵدەنرێ بۆ بەشی پاڵاوگەى ئاو، کە بە چەند قۆناخێکی خاوێنکردن و فلتەر کردن تێدەپەرێت. پاشان پالنانی ئاو لە ڕێگای 2 بۆری بۆ یەکەی دابەشکردنی سەرەکی لە سێبیران كە چوار خەزان و بالنس تانكێک لەخۆ دەگرێت كە تواناى عەمباركردنى 100 هەزار مەتر سێ جای هەیە، دواتر بە 3 بۆڕی ئاوی خاوێن دەنێردرێت بۆ شاری هەولێر.
هەروەها له پرۆژهى فرياگوزاريى خێراى ئاوى ههولێر، 200 كيلۆمهتر بۆڕیی سپايڕۆڵ بهكاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ بهستنهوهى پرۆژهكه به گهڕهكهكانى شارى ههولێر بهكار دێت. جێبهجێكردنى ئهم پرۆژهيه كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به تهواوى چارهسهر دەكات و دهبێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بيرى ئاو، به مهبهستى پاراستنى ئاوى ژێرزهوى و بەفیڕۆنەدانی.
لە قۆناخی یەکەم 152 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن
پێشتر ڕابەر حوسێن، بەرێوەبەری ئاوی هەولێر بە کوردستان24ـی گوت: ئەو سنوورەی ئێستا کە پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای پێدەگات، نزیکەی 152 هەزار هاوبەشە، کە ئێمە ساڵانە لەو سنوورە تووشی کێشەی زۆر دەبووینەوە، چونکە ئەو سنوورە پشتیان بە ئاوی بیرەکان دەبەست، بیرەکانیش یان کێشەی کارەبایان هەبوو یان ئاویان دابەزیبوو.
گوتیشی: ئەو پرۆژەیە بەردەوامە و 24 کاتژمێر کاردەکات، بەرنامەشمان هەیە 24 کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان بدەین، بەڵام بەپێی پێویستی خەڵک، لەوانەشە ڕۆژنا ڕۆژێک 24 کاتژمێر ئاوەکە بە هاووڵاتیان بدەین، ئەوە لەگەڵ هاوسەنگکردنی تۆڕەکە بەدیاردەکەوێت، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئاوەکە بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی بیگەیەنینە هاووڵاتیان.