ئومێد خۆشناو: لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێژەیی سەوزایی لە هەولێر بەرزدەبێتەوە

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو درێژخایەن و ستراتیژییە هەروەها ستراتیژترین پرۆژەیە لە هەموو عێراق.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی تەممووزی 2025، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: هەولێر لە گەشەسەندن و فراوانبوونی بەردەوامدایە، پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو درێژخایەن و ستراتیژییە هەروەها ستراتیژترین پرۆژەیە لە هەموو عێراق.

ئومێد خۆشناو گوتیشی: بەغدا لە هەموو ڕوویەکەوە ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات، تەنانەت لە وەرگرتنی قەرز بەشی هەرێم نادات، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێژەیی سەوزایی لە هەولێر بەرزدەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی پێنج ساڵدا بە سەدان پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر ئەنجامدراون.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، 130 ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی تایبەت بە لافاو خەرج کراوە، هەروەها دەربارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەولێر، ئومێد خۆشناو دەڵێت: هێرشە درۆنییەکانی لە ناوچەکانی عێراقەوە ئاراستەی هەولێر دەکرێن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment