شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان لە کۆبوونەوەدایە

شاندێکی دەم پارتی، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو چوونەتە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوەی پەکەکە لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ هەینی ، 25ـی تەممووزی 2025، میدیایی نزیک لەدەم پارتی بڵاوی کردووەتەوە، لەسەردانێکی ڕانەگەیەندراودا، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئۆزگور ئێرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چوونە دوورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجەلان، رێبەری زیندانی کراوەی پەکەکە لەکۆبوونەوەدان. هاوکات ئەمە شەشەم سەردانی شاندی ئیمراڵییە بۆ لای ئۆجەلان و چاوەڕوان دەکرێت دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ناوبراو تاوتوێ بکەن.
ڕۆژی هەینی 11ـی تەممووزی 2025، گرووپێکی 30 کەسی پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی پارێزگای سلێمانی وەک نیازپاکی بۆ پرۆسەی ئاشتی چەکەکانیان دانا.