جەهەپە: سبەی 10 هاوکارمان بۆ کۆمیسیۆن دیاری دەکەین

سەرۆکی جەهەپە باس لەوە دەکات، نابێت کەس لەو کۆمیسیۆنە بترسێت کە جەهەپەی تێیدایە، بەڵکوو دەبێت ترس لەوە هەبیت کە ئێمەی تێدا نەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەممووزی 2025، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە ڕایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان داواکەی ئێمەی قبووڵ کردووە، بڕیارەکانی کۆمیسۆن بە زۆرینەی ڕەها دەدرێن، ڕۆژی پێنجشەممە 10 هاوکارمان بۆ کۆمیسیۆن دیاری دەکەین.
هەروەها گوتی: ئەوەی پێویستە بزانرێت، ئەم کۆمیسیۆنە کۆمیسیۆنێک نییە دەستوور هەموار بکاتەوە, ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بڕیارەکانی دادگای دەستووری جێبەجێ ناکەن دەستووری نوێ داناڕێژین.
ئوزگول ئۆزەل باسی لەوەش کردووە، کەس لەو کۆمیسیۆنە نەترسێت کە جەهەپەی تێدا ئامادەیە، بەڵکوو دەبێت ترسییان لەو کۆمیسۆنە هەبێت کە جەهەپە لەنێودا نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە، 27ی تەممووزی 2025، نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێورەسمێکدا لە چاناککالەی تورکیا، ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو کۆمیسیۆنی پەرلەمان کە بڕیارە بۆ پرۆسەی ئاشتی پێک بهێنرێت؛ دەست بە کارەکانی دەکات.