ئاری ئەحمەد: لە ڕۆژێکدا 324 هەزار مەتر سێجا ئاو لە هەولێر بەرهەم دەهێنرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر، لە ڕۆژێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنرێت.
ئاری ئەحمد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر بە یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکان دادەنرێت، بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکات، لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 800 بیر هەیە، هەزار و 380 بیریان لە هەولێرن.
ئاری ئەحمەد گوتی: پرۆژەی ئاوی ئیفراز یەک لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 500 مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنرێت، ئیفراز دوو 2 هەزار مەتر سێجایە لە کاتژمێرێکدا هەروەها پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، 10 هەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا بەرهەم دەهێنرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێم گوتیشی: پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنرێت، کۆی گشتیی 324 هەزار مەتر سێجا دەکات لە ڕۆژێکدا، 324 هەزار تانکی سەربان دەکات، هەر مەترێک سێجا یەک تانکی دەکات، بەگوێرەی ستانداردی جیهانی ڕۆژانە هەرکەسێک پێویستی بە 250 لیتر هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر تاکێک 400 لیتر پێشکەشکراوە.
يهكشهممه، 8ـی ئهيلوولى 2024، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.