وشکەساڵی ڕووی لە عێراق کردووە

وشكه‌ساڵییه‌كی زۆر توند ڕووی له عێراق كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ڕێگری له‌و شه‌پۆله به‌هێزەی ئاواره‌بوون و كۆچكردن له گونده‌وه بۆ شار بكرێت، كه به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ده‌نگی جه‌ماوه‌ریش به‌رز بووه‌ته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن، هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ داواكردنی هه‌رچی زووه له وڵاتی توركیا، بۆ به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ته‌واوی عێراق له ئاوی ڕووباره‌كان.
هاووڵاتییەکی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێویسته حكوومه‌ت به‌هێز بێت، ده‌بێت سكاڵاكه‌ی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات، تاوه‌كو له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستی به پشكی ئاوی عێراق بگات، چونكه مامه‌ڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق، مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌وه‌ری نییه.
هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: ده‌مانه‌وێت بزانین تاكه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕییه به‌رده‌وام ده‌بێت، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا و به‌تایبه‌ت ناوچه میللییه‌كان و ده‌وروبه‌ری پایته‌خت به‌ده‌ست كه‌مئاوییه‌وه گرفتارن، ئێمه له‌ساڵی 2025ـین و ده‌بینین خه‌ڵك هێشتا پشت به ئاوی بیره‌كان ده‌به‌ستێت.
ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتاری عێراقی بۆ کوردستان24 گوتی: پشكی ئاوی عێراق كه بۆ ڕووباره‌كانی دیجله و فورات به‌رده‌درێنه‌وه، كه‌متره له 190 مه‌تر سێجا، پێشتر 530 تا 600 مه‌تر بوو، ئه‌و بڕه‌ی هه‌یه چۆن به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكه‌ین؟ چونكه ئه‌و بڕه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پارێزگاكانی باشوور و ناوڕاست كردووه و ترسی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، به‌شێك له پاڵێوگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ئاو له‌كار كه‌وتوون، چونكه هه‌ڵكه‌وته‌یان به‌شێوه‌یه‌كه، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی ئاو، ئه‌وانیش له كارده‌كه‌ون.
هه‌ندێك له پسپۆران هۆكاری ئه‌و كه‌مئاوییه بۆ نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئاو ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه‌ش ده‌كرێت دروستكردنی به‌نداو له شه‌تولعه‌ره‌ب، ببێته هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو و ڕێگرتن له پیاڕۆیی و ڕژانه ناو ئاوی كه‌نداو.