ئاگر لە دوو وێستگەی پێشوازیی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن کەوتەوە

گوتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئێران  ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دوو وێستگەی پێشوازیی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، لە سنووری میهران ئافرەتێک مرد.

شەممە، 9ـی ئابی 2025، ئەبولفەزڵ ماهڕوخ، گوتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، گوتی: نێوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگر لە دوو وێستگەی خزمەتگوزاری و پێشوازیی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، لە سنووری میهران ڕووی دا، بەداخەوە بووە هۆی مردنی ئافرەتێک کە تا ئێستە نەناسراوەتەوە.

ماهڕوخ هەروا گوتی: جگە لە سووتانی ژمارەیەک خێوەتی گەورە، 9 ئۆتۆمبیلیش سووتاون و بەڵام تا ئێستە هۆی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبووە.

پیر حوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری، ڕایگەیاند " ئاگرەکە لە ناکاو کەوتووەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن."

 
Fly Erbil Advertisment