کواڵێتی ئاوی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر به گوێره‌ی ستاندارده‌كانی ته‌ندروستی جیهانییە
له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر هۆبه‌ی كواڵێتی كۆنترۆڵی ئاو هه‌یه، كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وام ڕۆژانه له گه‌ره‌ك و كۆڵانه‌كانه‌وه نمونه‌ی ئاو وه‌رده‌گرن و پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن، تا له سه‌لامه‌تی و كواڵێتی ئاوه‌كان دڵنیاببنه‌وه.
به‌رپرسی به‌شه‌كه باس له باشی كواڵێتی ئاوی شاری هه‌ولێر ده‌كات كه به گوێره‌ی ستاندارده‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
جاسم موراد، هاووڵاتی دەڵێت: سوپاس بۆ خوا، ئاوەکە زۆرباشە، ئێستا کارەبا و ئاومان بووەتە 24 کاتژمێری.
زه‌كه‌ریا عه‌بدولخالق، به‌رپرسی كۆنتڕۆڵی جۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تیمەکانمان نموونەی ئاوەکانیان هێنا، ئێمەش لە تاقیگە کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی 'فیزیایی، کیمیایی و بایلۆجی' لەسەر دەکەین.
گوتیشی: بۆمان دەرکەوتووە ئاوەکە بەگوێرەی پێوەرەکانی تەندروستی جیهانی، ئاوێکی ستانداردە و شیاو بۆ خواردنەوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
يه‌كشه‌ممه، 8ـی ئهيلوولى 2024، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر کردەوە.
ئەو گەرەکانەی ئاوی خاوێنیان لە قۆناخی یەکەم پێدەگات بریتین لەو گەڕەکانەی پێشتر گرفتی کەمئاویان هەبووە ئەوانیش گەڕەکەکانی، ڕەشکین، 32 پاڕک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.