بریندارێكی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سوید گیانی له‌ده‌ستدا

یه‌كێك له بریندارانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوید گیانی له‌ده‌ستدا؛ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، گه‌نجه.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ی له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی ئه‌و وڵاته بریندار بوون، گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی سوید ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه و برینه‌كه‌ی سه‌خت بووه و چه‌ند كاتژمێرێك دوای برینداربوونی، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی سوید گوتووشیه‌تی، ڕه‌نگه ته‌قه‌كه‌ره‌كه په‌یوه‌ندیی به "بانده‌كان"ـه‌وه هه‌بێت و ئامانجێكی دیاریكراویان له‌م ڕووداوه بووبێت.
هەینی 15ـی ئابی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: چەکدارێک دەستڕێژی لە نوێژخوێنانی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوید کردووە و چەند کەسێکی بریندارکردووە، میدیای سویدیش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو: دوو کەس لەکاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆ، لە هێرشیکی چەکداریدا برینداربوون.
پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە نزیک مزگەوتەکە بۆ ئەوەی بریندارەکان بگوازنەوە نەخۆشخانە.
پۆلیس داوای لە هاووڵاتییان کرد، لە ناوچەکانی نزیک لە مزگەوتەکە دوور بکەنەوە، چونکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.