میدیای نزیک لاهور جەنگی: سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکار بهێنێت تا سیناریۆیەک دروست بکات

میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکار بهێنیت، بۆ ئەوەی سیناریۆیەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوویی، تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات.
پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ براکەم دوورە لە ڕاستییەوە.
لای خۆیەوە میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکار بهێنێت، بۆ ئەوەی سیناریۆیەک دروست بکات، هاوشێوەی سیناریۆیەکانی پێشووی، تا لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل تۆمەتبار بکات.