کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەمێک ۆلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 23- 08- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم، ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەی یەکشەممە، 24- 08- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

 
Fly Erbil Advertisment