هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ئەمڕۆ کامێرای تیژڕەوییەکانی سنووری ئیدارەی بە ئەزموونی دەخرێنە کار

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شۆفێران و ڕێبوارانی سنووری ئیدارەکە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی هۆشیاربن و لە 10 شوێن تیژڕەوی نەکەن، چونکە تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە بە شێوەیەکی ئەزموونی کامێراکانی تیژڕەوی دەخرێنە کار.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: کامێرای تیژڕەویمان لە چەند ڕێگای سنووری ئیدارەی سۆران داناوە و ئەمڕۆ بەشێوەی ئەزموونی دەکەونە کار.

بەڕێوەبەرایەتییەکە شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە لە 1ـی ئەیلوولەوە بە تەواوی کامێراکان دەکەونە کار و بە فەرمی سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کامێراکانی تیژڕەوی ئەم ڕێگایانە دەگرێتەوە، کە خێرایی لێخوڕین لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە:

- جووتسایدی خەلیفان - سپیلك – خێرایی لێخوڕین 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- جووتسایدی خەلیفان – ناوشار خێرایی لێخوڕین 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- جووتسایدی گشتیی سۆران نەخۆشخانەی ئاشتی خێرایی لێخوڕین 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ڕێگای سۆران – مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان خێرایی لێخوڕین 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ڕێگای ڕێزان- بلێ خێرایی لێخوڕین 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ڕێگای كاولۆكان – جندیان خێرایی لێخوڕین 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ڕێگای سۆران - گوندی خەلكان، نزیك پاركی گوڵان خێرایی لێخوڕین 80 کێلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- جووت سایدی زانكۆ- بالەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ دێلزیان خێرایی لێخوڕین 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ترافیك لایتی سۆران - ڕواندز (حەریق) خێرایی لێخوڕین 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- گەرەكی كانی (ئازادی) خێرایی لێخوڕین 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment