تەندروستیی فەڵەستین: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، 3 کەس بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاند: لە کەرتی غەززە 303 کەس بەهۆی بەدخۆراکییەوە مردوون.
سێشەممە 26ـی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، بەها توباسی، پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 3 کەسی بەساڵاچوو بەهۆی بەدخۆراکییەوە مردن.
وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، دوای مردنی ئەو سێ کەسە، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه له كه‌رتی غەززە گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 303 كه‌س، له نێویاندا 117 منداڵ هه‌ن.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرتی غەززە، گوتی: لانی کەم ڕۆژانه غه‌ززه پێویستی به 600 بارهه‌ڵگری هاوكاری فریاگوزاریی و پێداویستیی سه‌ره‌كی ژیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به شیری منداڵانیش، دووپاتی كرده‌وه، مانگانه ئه‌و كه‌رته پێویستی به 250 هه‌زار قوتووی شیری منداڵان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌هۆی جه‌نگی ئیسرائیل و له‌ناوچوونی ژێرخانی کەرتی غەززە به یه‌كجاری، خه‌ڵكی کەرتەکە له دۆخێكی هه‌ستیاری مرۆیی‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.