یونیسێف: دوو هەزار منداڵ له فه‌ره‌نسا بێلانه‌ن

ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێژه‌ی منداڵانی بێلانه له فه‌ره‌نسا به‌راورد به ساڵی 2022 شه‌ش هێنده زیاد بووه؛ ده‌شڵێت، منداڵانی بێلانه له‌و وڵاته به ده‌ست كاریگه‌رییه نهرێنییهكانهوه گرفتارن.
پێنجشه‌ممه، 28ـی ئابی 2025، ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه، دوو هەزار منداڵ له فه‌ره‌نسا بێلانه‌ن و شه‌وان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون.
ڕێكخراوی یونیسێف له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕێژه‌ی منداڵانی بێلانه له فه‌ره‌نسا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو 30%ـی زیادی كردووه و به‌راورد به ساڵی 2022 شه‌ش هێنده زیادی كردووه.
یونیسێف جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و منداڵانه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كاریگه‌ریی نه‌رێنی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دواكه‌وتن له خوێندن و دابڕان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و تێكچوونی باری ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان.
دووشه‌ممه، 7ـی ته‌ممووزی 2025، پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار (INSEE) له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ڕێژەی هه‌ژاری له‌و وڵاته ساڵانه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2023 ڕێژەكه زیاتر له 15% بووه.
پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار باسی له‌وه كردبوو، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1996ـوه كه تۆماركردنی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، له ساڵی 2023ـدا به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمار كردووه، له كاتێكدا له ساڵی 2022ـدا ڕێژه‌كه 14.4% بووه.
بەپێی داتاکانی پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار، لە ماوەی یەک ساڵ و له ساڵی 2023ـدا هەژاری بە ڕێژەی 0.9 خاڵ بەرز بووەتەوە، به شێوه‌یه‌ك نۆ ملیۆن 800 هه‌زار هاووڵاتیی فه‌ره‌نسی له‌و ساڵه‌دا له ژێر هه‌ژاریدا ژیاون و هه‌ر تاكێك ته‌نیا هه‌زار و 288 یۆرۆ داهاتی مانگانه‌ی بووه.