تۆم باراک: گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان مەزڵووم عەبدی و هاکان فیدان هەیە

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، گفتوگۆی به‌رده‌وام له نێوان فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌رپرسانی باڵای توركیا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی توركیا پشتگیریی ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌كات.
هەینی، 29ـی ئابی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له چاوێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، گفتوگۆی به‌رده‌وام له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی، نێوان فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته هه‌یه. گوتیشی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی متمانە لە سەرانسەری سنوورە مێژووییە ناجێگیرەكان.
تۆم باراک گوتووشیه‌تی، تورکیا هاوپەیمانێکی نایابی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ بووە، زۆرجار بە هەڵە تێگەیشتوون، بەڵام هەمیشە هاوبەشێکی گرنگی ناتۆ بووە. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی و تێوه‌گلانی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی سووریا سه‌ره‌ڕای ململانێ و ناكۆكی قووڵی نێوان، به‌ڵام ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌موو ئه‌گه‌رێكی گفتوگۆ كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر نه‌ڕژێت.
نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا پێویسته سووریای نوێ پشت به چاكسازیی و تێكه‌ڵاوبوون و هاوبه‌شیی ببه‌ستێت. گوتیشی، گه‌لی سووریا به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له شه‌ڕی تائیفی تێریان خواردووه و پێویستیان به پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و ئاشتیی هه‌یه.