هەسەدە دەستگیرکردنی دەیان چەکداری داعشی ڕاگەیاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات
هێزەکانی سووریای دیموکرات

هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند: 39 کەسیان لەوانە دەستگیرکردووە کە سەر بە شانەکانی داعشن، هاوکات دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە لای داعشییەکان بوون.

شەممە 30ـی ئابی 2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهەماهەنگی یەکینەکانی پاراستنی ژن، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی شانەکانی داعش لە حەسەکە و دەورووبەری ئەنجامدا.

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و شانە نوستووەکان و چالاکییەکان ئەنجامدرا کە خەریکبوو هەڕەشەیان لەسەر خەڵکی ئاسایی دروست دەکرد، بەتایبەتیش لەسەر بەندیخانەکان و ناوەندەکانی گرتن.

هەسەدە ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (TOL) بۆ پشتیوانیی هەواڵگریی، بەشدارییان کردووە، زانیاریی وردیان بە هێزەکان داوە بۆ ئەوەی تەنیا چەکدارانی داعش و شانە نوستووەکانیان بە ئامانج بگرێن و خەڵکی ئاسایی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەلامەت بن.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment