داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ کوژرا

ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ
ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ

داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، بە چەقۆ هێرشی کرایە سەری و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە ناوچەی چێکمەکۆی لە دەوروبەری ئیستانبوڵ، ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، لە یەکێک لە چێشتخانەکان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

میدیاکان باسیان لەوە کرد، ئەو کەسەی کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەرجان کەیهان، ناوی موستەفا جان گوڵە، ماوەیەکی زۆر بوو دوژمنایەتی لە نێواندا هەبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی تەندروستی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەرجان چەقۆکە بەر ملی کەوتبوو، گیانی لە دەست دا.

بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبارە تەمەن 19 ساڵییەکەش لەلایەن پۆلیسی ئیستانبوڵەوە دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 
Fly Erbil Advertisment