مەسرور بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مزگەوتی 'سەواف'ـی شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (دروودی خودای لە سەر بێت) بەڕێوە چوو.
هەر بەم بۆنەیەوە، سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست "ئەم یادە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی، هەروەها پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری."