حه‌سه‌ن نازم: یاسای قه‌رز ده‌بێته چه‌تری ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كان
ورده‌كارییه‌كانی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2021 ده‌بێت
K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت بە پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24، حه‌سه‌ن نازم گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به یاسای قه‌رز، ئه‌م یاسایه‌ش ده‌بێته چه‌تری ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كان، ئەوەی په‌یوه‌سته به پشك و پابه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوولا، حكومه‌تی هه‌رێم، و حكومه‌تی فیدڕاڵی.
حەسەن نازم گوتی: "پڕۆژه‌یاسای بودجه، یاسایه‌كی گشتگیر ده‌بێت ئێمه نزیكین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرنگه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه".
گوتیشی: گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ره‌شنووسێك، كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
روونیشیكردەوە، "له یاسای بودجه‌دا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی تێدایه.
جەختیشیكردەوە، "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به یاسای قه‌رز، ئه‌م یاسایه‌ش ده‌بێته چه‌تری ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پشك و پابه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوولا، حكومه‌تی هه‌رێم، و حكومه‌تی فیدراڵی.
نازم گوتی: "ئێمه قسه له‌سه‌ر بۆچوون و خه‌یاڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو له ژێر رۆشنایی یاسای قه‌رز و پابه‌ندی هه‌رێم، رێككه‌وتنه نووسراوه‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ین".