زه‌ریف وه‌ڵامی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ده‌داته‌وه
"تا ئێستا زلهێزه‌كانی ئه‌وروپا هیچیان بۆ پارێزگاریكردن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كردووه"

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی جان ئیڤ لۆدریان، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، كه گوتبووی: چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران مه‌ترسیدارن و زه‌یف دووپاتیكرده‌وه، "به‌لای ئێرانه‌وه هێشتا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیندووه".
زه‌ریف گوتیشی: "ترویكای ئه‌وروپی هیچ شتێكی نه‌كردووه بۆ پارێزگاریكردن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا "فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا" كه پێویستییان به واژۆی به‌رپرسانی نووسنگه‌ی چاودێری ره‌سه‌نایه‌تی بیانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا جێبه‌جێ بكه‌ن، تا ئێستا هیچ شتێكیان بۆ پارێزگاریكردن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كردووه.
زه‌ریف له تویتێكدا روو له وڵاتانی ئه‌وروپا نووسیویه‌تی: "ئایا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ماكرۆنتان دێته‌وه یاد كه به مردوویی له‌دایك بوو، یان بێتوانایی به‌ریتانیا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگا؟".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە مەترسیدار ناوبرد و داواشی كرد، پرسی مووشەکی بالیستی و تێکدادانی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ لەلایەن تارانەوە بخرێتە چوارچێوەی دانووستانەکانەوە.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رافائێل گروسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی گوتی: "پێویسته له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كار له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بكرێت".
جێگای ئاماژه‌یه، له مانگی رابردووه‌وه ئێران ده‌ستی به پیتاندنی یۆرنیۆم به رێژه‌ی 20% كردووه‌ته‌وه، وه‌ك به‌شێك له پلانی جووڵه‌ی ستراتیژی ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاكانی ده‌ره‌وه، كه له هه‌مان مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ندی كرد.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B