فەوزی ھەریری: حكومهتی ههرێمی كوردستان جدییه له چارهسهر كردنی كێشهكان لهگهڵ بهغدا
فەوزی ھەریری: سەرۆكایەتی ھەرێم داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە
K24 - ھەولێر
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی ھەرێم جددین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.
فەوزی ھەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر جیدییە، كە كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە ئاشتیانە و دادپەروەرانە چارەسەر بكرێن، ئێمە بە ئومێدین و لەلایەن سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی ھەرێم ئیرادە بۆ چارەسەر ھەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "سەرۆكایەتی ھەرێم داوای كۆبوونەوەی لایانە سیاسییەكانی كوردستانی كردووە و چاوەڕێن وەڵام بدرێتەوە".