"ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ڤان دی بیك گه‌یشته رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و به 60 ملیۆن یۆرۆ ڤان دی بیك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزانی هۆڵه‌ندی كه فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یگوازێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سێیه‌مین ئۆفه‌ری فه‌رمی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ڕه‌تكرده‌وه، راسته‌وخۆ پێرێز بڕیاری دا له جیاتی پۆگبا، ڤان دی بیكی ناوه‌راستكاری ئا‌یاكس بگوزاێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
ڤان دی بیك ده‌بێته نۆیه‌مین یاریزانی هۆڵه‌ندی كه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات، پێشتر 8 یاریزانی دیكه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ریال مه‌درید كردووه به‌ڵام هیچیان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێز نه‌بووه.