عێراق زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن مزرەمەنی لە توركیا ھاوردە دەكات

"داھاتەكەی دەگاتە 560 ملیۆن دۆلار"

K24 - ھەولێر

عێراق مزرەمەنی لە توركیاوە ھاوردە دەكات لەكاتێكدا كە وەزارەتی كشتوكاڵ ھەوڵی پاڵپشتی بەرھەمی ناوخۆیی دەكات.

ئەنجومەنی مزرەمەنییەكان لە مێرسینی توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە، قەبارەی ھەناردەكانی توركیا لە مزرەمەنییەكان ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 230 ھەزار تۆن، كە داھاتەكەی دەگاتە 560 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشدا، مزرەمەنییەكان 36% ھەناردەكانی توركیا لە سەوزە و میوە پێكدێنێت و لەنێوان ماوەكانی كانوونی دووەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵ 55% ھەناردەی مزرەمەنی، بۆ وڵاتانی سەربەخۆ بووە و 20% بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و 19% بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەی زۆری ھەناردەكان بۆ رووسیا، ئۆكڕاینا، رۆمانیا ، پۆڵەندا و عێراق بووە، عێراق سەوزە و میوەیەكی زۆر لە وڵاتانی توركیا و ئێران ھاوردە دەكات و لەكاتێكدا كە وەزارەتی كشتووكاڵ ھەوڵی پاڵپشتیكردنی بەرھەمی ناوخۆیی دەدات.