مووچەی کەمئەندامان زياد كرا و بێ پاشهكهوت دابهش دهكرێت
K24 – ههولێر:
گۆڕانکاری لە مووچەی کەمئەندامان کرا و پاشەکەوتی مووچەی مانگی شەشی ساڵی 2018 لابرا.
شێخ محەمەد، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر رايگهياند، گۆڕانکاری لە مووچەی کەمئەندامان کراوە. لهم چوارچێوهیهشدا، مووچەی مانگی شەشی ساڵی رابردوو، بەبێ پاشەکەوت وهردهگرن.
بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاشکراشی کرد، مووچەی 60 هەزار بووە بە 100 هەزار دینار و مووچەی 120 هەزاریش بووە بە 150 هەزار دینار.
ئاماژەی بهوهش دا، كه لەم هەفتەیەدا مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت و ئامادەکردنی لیستی نوێش لەسەر داوای گەنجینەی هەولێر بووە.