هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌رزه‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بێت

"ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوولادا ھەیە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

هەولێر و بەغدا هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندبێت لەو قەرازانەی عێراق وەریدەگرێت.

عومەر عارەب بلباس، بەڕێوەبەری گرێبەستەكان لە وەزارەتی پلاندانان تایبەت بە كوردستان 24 رایدەگەینێت: "ھەماھەنگییەكی باش لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و داراییدا ھەیە و توانراوە بڕێك لەو بڕە قەرزانە بۆ ھەرێمی كوردستان وەرگیرێت".

گوتیشی: "كێشەی كادیرمان ھەیە لەبواری گرێبەستە گشتییەكان، بۆیە چەند خولێك دەكەینەوە بۆ ئەوەی كادیری ئەكادیمی تایبەت بە گرێبەستەكان پێبگەیەنین كە چیدیكە پشت بە كادیری دەرەكی نەبەستین".