په‌كه‌كه سهرهڕۆيه
K24 – سلێمانى:
له په‌راوێزى پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، له ههڤپهيڤينێكى تايبه‌ت به كوردستان 24، جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، په‌كه‌كه سهرهڕۆيه.
جه‌عفه‌ر مسته‌فا له باره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى و لێدوانه‌كانى عه‌بادييه‌وه گوتيشى: ئێمه تا ئێستا به‌شێكين له عێراق و ده‌مانه‌وێت به بێ شه‌ڕ و كێشه ببينه دوو دراوسێى باش و ئێستا عێراق يه‌كگرتوو نييه و له‌گه‌ڵ عه‌باديش ئه‌و پرسه‌مان به روونى باسكردووه و ئێمه پێويسته هه‌نگاو بنێين بۆ ئه‌وه‌ى كورد ببێته دراوسێيهكى باش، ئه‌وانيش وه‌ك راوبۆچوون قبوڵى ئه‌وه‌يان كردووه تاوتوێى ئه‌و پێشنيازه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: عه‌بادى يه‌كێكه له ميانڕه‌وه‌كان و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسهدايه.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال، جه‌عفه‌ر مسته‌فا گوتى: وه‌ك چۆن ئێمه چووينه كوبانێ و رۆڵمان بينى و ئه‌ركه‌كه‌مان كۆتايى پێهات، ئه‌وانيش له شنگال بكشێنه‌وه و ئه‌و چاكهيهى كردوويانه له هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان ههڵينهگێڕنهوه و به ئيراده‌ى خۆيان بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: نابێت رێگه بدرێت نه‌يارانى كورد، بێنه ناو پرسه‌كه‌وه و ده‌رفه‌تيان پێ بده‌ن ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕۆیی و سەرەڕۆییە، لە كاتێكدا لەماڵی خۆتدا بە میوان بڵێی كاتی میوانداریت نەما خوات لەگەڵ، میوانەكە ئینكاری بكات و ببێت بە خاوەن ماڵ".
گوتیشی: "ئەگەر ئەو ھێزە بەم جۆرە مامەڵە بكات، خەڵكی كوردستان تاوانباری دەكات، لە روودانی ھەر رووداوێك كە رووبدات كە دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان".
هه‌ڤپه‌يڤين: ئومێد عه‌لى.
داڕشتنه‌وه: ئ.ه