وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی لەبارەی پشووی سبەینێوە بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر ، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان ، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانە و سنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە.
هەروەها، وەجی سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای ئامێدی رایگەیاند، بەهۆی زۆری بەفربارین و گرتنی رێگاکان، بەیانی پشووی فەرمییە لە سنووری قەزای ئامێدی.