ڤیدیۆ.. دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆی خنكاند
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی دوو منداڵه جومكهكانی كه ته‌مه‌نیان ته‌نیا 10 مانگ بوو، له‌ناو بانیۆمی گه‌رماوی ئوتێلێكدا خنكاند، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ده‌ناسن، باوه‌ڕ ناكه‌ن كه كارێكی قیزه‌وه‌نی له‌مشێوه‌یه‌ی كردبێت.
هێزه‌ر لانگۆنی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه 5 منداڵی لێ هه‌یه، به‌مدواییانه به ژیانێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه.
Cops arrest 37-year-old Heather Langdon on murder charges for ‘drowning her twin baby boys at a California motel’ https://t.co/qPPdvSHmDP pic.twitter.com/85CU9oTJde
— konniemoments1 (@KonnieMoments1) December 7, 2018
هێزه‌ر كه دانیشتووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه، هه‌وڵی زۆری داوه به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ بێت، كه دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی به‌رۆكیان گرتبوو، له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی به‌خێوكردنی دوو منداڵه جومكهكانیشی كه‌وتبووه ئه‌ستۆی ئه‌و.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"، هێزه‌ر له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ژیان ئه‌و هێزه‌ی له‌ده‌ستدا، كه پێشتر هه‌یبووه و چیتر دانی به‌خۆدا نه‌گرتووه و له كۆتاییدا بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره نابه‌جێیه‌ی داوه.
دواجار ئه‌و ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكییه دوو كوڕه جومكهكانی له بانیۆمی ئه‌و ئوتێله خنكاند، كه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك له خانه‌ی ئافره‌تان ده‌ركرابوو و پۆلیس به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و ئوتێله نیشته‌جێ كردبوو، به‌ڵام پۆلیس هه‌رگیز بیری بۆ ئه‌وه نه‌چوو، كه ئافره‌ته‌كه‌یان له شوێنێكی گونجاو داناوه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ردی دڵی خۆی له جگه‌رگۆشه‌كانی هه‌ڵڕێژێت.
له‌مباره‌شه‌وه تێریزا كه خوشكی هێزهره ده‌ڵێت: "هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مان پێشبینی كارێكی له‌و جۆره‌یان له هێزه نه‌ده‌كرد، له پشووی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو چاوم پێكه‌وتووه، تێبینی هیچ شتێكی گوماناویم له ره‌فتاره‌كانی نه‌كردووه، ئه‌مه دواجار بوو، كه خوشكه‌زا جومكهكانم بینین" و، وه‌ك باسی كرد، "هێزه‌ر كابانێكی زۆر باشی ماڵه‌كه‌ی بوو و خۆشه‌ویستییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریشی بۆ دوو منداڵه شیرخۆرهكهی هه‌بوو".
تێریزا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "هێزه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موومان رۆژانه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه، هه‌ربۆیه منیش وا هه‌ستم كرد ئه‌مانه كێشه‌ی ئاسایین".
له‌كاتێكیشدا تۆمه‌تی كوشتنی دوو منداڵه بێتاوانه‌كه ئاراسته‌ی دایكه‌كه كراوه، هه‌ر كاتێك تۆمه‌ته‌كه پشتڕاست كرایه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به كهفلهت ئازاد بكرێته‌وه، له‌وانه‌شه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
H.B