لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌نگی كورد له به‌غدا یه‌كبخه‌ن
K24 - ھەولێر
كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی به گوته‌ی خۆیان خواستی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ یه‌كڕیزی كورد له‌به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كراوه و چوار لایه‌نه ناڕازیه‌كه هه‌ریه‌كه‌یان بیانووی جیاوازیان بۆی هه‌یه، پارتیش ده‌ڵێ، له‌هه‌ر بارودۆخێكدا ئاماده‌ی گفتوگۆین له پێناو یه‌كڕیزی كورد.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پارتی و یه‌كێتی، داوای كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی له چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كورد جارێكی دیكه به یه‌كڕیزی بچێته‌وه به‌غدا. ژمارەیەك بەرپرسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی ده‌ڵێن، هێڵی سوورمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام ئاماده‌نین له به‌غدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكبهێنین.
هێمن شێخانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: "وەك گۆڕان پێمان ئاساییە ئەگەر كۆببینەوە، بەڵام دەمانەوێت بە روونی بڵێین، گۆڕان لە بەغدا لەگەڵ یەكێتی و پارتی ھاوپەیمان نابێت".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، گه‌رچی ئه‌وانیش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ڕه‌تناكه‌نه‌وه، به‌ڵام تێبینیان هه‌یه و داوای زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی ده‌كه‌ن.
لەوبارەوە سەعید هه‌ركی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دەڵێت: "ئێمە ھیچ كات دژی كۆبوونەوە نەبووینە، بەڵام دەبێ رێگە خۆش بكرێت بۆ كۆبوونەوە، بەردەوام فێڵ و تەزویرمان لێ بكرێت و ئەزیەت بدرێین، دواتر بۆ ئامانجێكی خۆیان بیانەوێت كۆببینەوە، ئێمەش تێبینیمان لەسەر ئەو جۆرە كۆبوونەوانە ھەیە".
له بۆچوونی چوار لایه‌نه سیاسیه ناڕازییهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی تا دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت، یه‌كگرتووی ئیسلامیش ترسیان هه‌یه كه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی له ئێستا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت.
فه‌رهاد یاسین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بە كوردستان24 گوت: "بە بڕوای من لەوكاتەدا بە ھیچ جۆرێك كۆبوونەوە ناكرێت، چونكە ئەگەر لایەنێك بە دڵسۆزی بێتە پێشەوە، لایەنێكی دیكە وەك بانگەشەی ھەڵبژاردن بەكاری بھێنێ، بۆیە ئێستا یەكگرتووی ئیسلامی ئامادە نییە كۆبوونەوەی شەش قۆڵی ئەنجامبدرێت".
له‌هه‌موو بۆنه و ده‌رفه‌تێكدا پارتی و یه‌كێتی سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی و یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا راده‌گه‌یه‌نن. پارتیش له زاری ئه‌ندامێكی سهركردایهتیانهوه له هه‌موو بارودۆخێكدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ گفتوگۆ له پێناو یه‌كڕیزی كورد دەردەبڕێت.
ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دەڵێ: "گەلی كورد تۆڵە لە حزبێك ناكاتەوە ئەگەر لەپێناو یەكڕیزی و بەرژەوەندی گەلەكەی بەشداری لە كۆبوونەوە بكات".
ھ.م