بۆچی سەرەڕای زۆر خەوتن چاوەکانت ماندوویەتیان پێوە دیارە؟
K24 – ههولێر:
ئەگەر کەسێک بە باشی نەخەوێت، بازنەی رەش لە دەوربەری چاوی دروست دەبێت و چاوی دەنیشێت، بەڵام هەمیشە ئەم گۆڕانکارییەی چاو بەهۆی کەم خەویی نییە.
چەند هۆکارێکی دیکە:
هەستیاریی (حەساسیەتی چاو) کە کار دەکاتە سەر دەمارەکانی ژێر چاو و دووچاری هەوکردنیان دەکات
کەمخواردنەوەی ئاو و وشکبوونەوەی پێست
زۆر خواردنی خوێ
زۆر خواردنەوەی کافین ( ئەگەر رۆژانە 4 بۆ 5 قاوە بخۆیتەوە، وات لێدەکات ماندوو دەربکەوی – باشترە لەو حاڵەتە چای سەوز بخۆیتەوە)
حاڵەتەکانی کەمبوونەوەی نزیک بینیی یان دووربینیی لە چاودا، بۆ ئەمە دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت. هەروەها زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر (دەبێت پشوو بەچاو بدرێت لەکاتی زۆر بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە)
India Times