ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن "ئاراس شێخە" ئاشكرا دەكات

چەند جارێك تەلەفۆنی بۆ ھونەر كردووە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح

ھونەری نانەوا، ئەو كەسەی لەلایەن چەكدارێك بەناوی ئاراس عوسمان ناسراو بە "ئاراس شێخە" لە سلێمانی ھێرشی كرایە سەر و سوكایەتی پێكرا، دواتر ڤیدیۆیی لێدان و ئەشكەنجەدانی لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان بڵاوكرایەوە، ھونەر وردەكاری رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە.

ھونەر گوتی: "من كرێچی ماڵە خەزورانی ئەو ئاراس بووم پێم گوت، كاكە ماڵ و حاڵ بۆ ھاوسەرەكەت دانێ گوناحە چیتر ماڵە و ماڵی پێ مەكە، گوتی ئەوە راست نییە، دواتر گوتی تۆچیت و خۆت بە چی دەزانیت؟ منیش گوتم خۆم لەجێی برای ئەو دادەنێم. پاش ماوەیەك ھاوسەرەكەی رۆیشتەوە ماڵی باوكی و دواتر لێك جیابوونەوە، دوو مانگ دوای جیابوونەوەكە ھاتە سەرمن، بە تەلەفۆن پێی گوتم دێمە سەردانت، چاودێری كردبووم كەی بە تەنیام ئەوكات ھات، خۆی دەمانچەی پێبوو، كەسێكی دیكەشی لەگەڵ بوو كلاشینكۆفی پێبوو، دوای قسەكردن ھێرشی كردمە سەر و لێیدام".

گوتیشی: "داوای لێكردم ئەو خانووە چۆڵ كەم كە ئێستا ماڵمی تێدایە، لەكاتی دەمەقاڵە پێی گوتم، من 29 دۆسیەم لە دادگا ھەیە تۆ خۆت بە چی دەزانی من حیساب بۆ حكوومەت ناكەم".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو كەسە ئەگەر پشتی نەبێت، چۆن دەتوانێ وەك مافیا ھێرش بكاتە سەرمن".

ھونەر راشیگەیاند: "چەند رۆژێك بەر لەئێستا تەلەفۆنی بۆ كردم كە لە سكاڵاكەم پەشیمان ببمەوە، ئەگەرنا ڤیدیۆكە بڵاودەكاتەوە، منیش گوتم باشە با یەكێكی لەگەڵم بێت لێت خۆش دەبم، كەسوكاری ھاتن لەگەڵیان چووم لە سكاڵاكەم كشاندەوە، بەڵام دوای كە بینیم ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە پەشیمانم، ئێستا جارێكی دیكە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەمەوە و داوا لە سەرۆكی حكوومەت و داواكاری گشتی دەكەم ئەو جۆرە كەسانە لە زیندان ئازاد نەكرێن".

ھ.م 

ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن
ھونەری نانەوا ھۆكاری لێدانی لەلایەن