فوئاد حوسێن پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

"هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نوێ دەخوازم"

K24 – هه‌ولێر:

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، فوئاد حوسەین، وەزیری دارایی عێراق، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بەهۆی بوونی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دارایی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەکەی نوێ خواست کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدا.

یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ ئەو مەبەستەش، کابینەی نوێ پلان و ئەجێندای خۆی هەیە.

H.J