حه‌فته‌غار.. هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌غڵودانی كورد ده‌سووتێنن و گه‌نجه‌كانیشی بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن
K24 – داقووق:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به داقووق، ئه‌و گه‌نجه كورده‌یان بێسه‌روشوێن كردووه، كه له لێدوانی‌دا بۆ كوردستان24، هێزه عێراقییه‌كانی به سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران تۆمه‌تبار كردبوو.
په‌یامنێری كوردستان24 له داقووق رایگه‌یاند، ماوەی 3 رۆژە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، گەنجێکی کوردیان لە گوندی حەفته‌غاری سەر بە شارۆچکەی داقووق دەستگیر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
گەنجەکە ناوی "ئومێد ئەحمەد"ە، لەکاتی سووتانی دەغڵودانەکانیان لە هەفتەی رابردوو، بۆ پەیامنێری کوردستان24 قسەی کرد و هێزە عێراقییەکانی بە سووتاندنی دەغڵودانەکانیان تۆمەتبار کرد.
ئامۆزایەکی ئومێد لە بارەی چۆنیەتی دەستگیرکردنەکەوە، بە کوردستان24ی راگەیاند، 3 شەو پێش ئێستا، بە هێزێکی زۆر و هەمەری سەربازییەوە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵیان، ئامۆزاکەیان قۆڵبەست کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانە، لەو کاتەوە چاویان پێی نەکەوتووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
داواشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد و حزبە کوردستانییەکان کرد، بە هانای ئەو گەنجەوە بچن، کە سەرەڕای سووتاندنی دەغڵودانەکانیان، فشارێکی دەروونیی زۆریشیان لەسەرە و تەنانەت ئازادیی قسەکردنیشیان لێ وەرگیراوەتەوە.