داعش گوندێكی سه‌ر به خانه‌قینی بۆردومان كرد
K24- خانه‌قین:
داعش گوندێكی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینی تۆپبران كرد و شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه روویدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له خانه‌قین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، چه‌كدارانی داعش گوندی دارای سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین هاوه‌نباران كرد.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش به كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، 12 گوللـه هاوه‌ن له‌و گونده كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له‌ناویان پێنجیان ته‌قینه‌وه و ئه‌وانی دیكه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكراشیانكرد، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و گوللـه هاونانه، له چه‌ندین لاوه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه روویدا و، له ئه‌نجامدا زیان به ئاژه‌ڵان و خانووی گونده‌كه گه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا داعش 10 هێرشی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه، هۆشداریشیدا، لەوەی ئەگەری ئه‌وه هەیە لە بەردەوامی دۆخەکە هەندێك ناوچە بکەونەوە دەست رێكخراوی داعش.
H.B