چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی هۆكاری تووڕه‌یی ئه‌نقه‌ره له مۆسكۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی توركیا گواستییه‌وه، له‌باره‌ی ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مری باكووری سووریا، ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ.
ئه‌و رۆژنامه توركییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، رووسیا داواكاریێكی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند رێككارێك له ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر ره‌ت كردووه‌ته‌وه، كه توركیا ده‌یویست كۆنتڕۆڵكردنی رێگای "ئێم فۆڕ"ـی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچه‌یه بكات.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رچاوانه نووسیویه‌تی، مۆسكۆ له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی توركیا و رووسیا، كه له گرێ سپی به‌ڕێوه چوو، ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه توركییه‌كه دووپاتیشی كرده‌وه، "پێده‌چێت بڕیاری رووسیا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی توركیا، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست بكات".
شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر به پردێكی گرنگی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگای نێوده‌وڵه‌تیی "ئێم فۆڕ"ـی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و رێگای سه‌ره‌كیی نێوان حه‌سه‌كه و سه‌رێ كانیێیه، وێڕای ئه‌وه‌ی رێگای به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌كانی ته‌ل ته‌مر و ئه‌بو راسینه.
رێگای "ئێم فۆڕ" له ساڵی 1950 دروست كراوه و له ساڵی 1980 بووه‌ته رێگایه‌كی سه‌ره‌كیی بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا، توركیا و كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
H.B