دایكی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
K24 – هه‌ولێر:
دایکی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد كه به نیازی گه‌شتكردن بووه بۆ توركیا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەهمەن قوبادی، سینەماکار و دەرهێنەری کورد کە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی به‌ده‌ست ھێناوه، لە په‌یجی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیویەتی: "بەداخەوە ئاگادار کرامەوە کە دایکی پیرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە".
دایکی بەهمەن قوبادی کە ناوی "ئێران هەمزەیییە"، بەنیاز بووە بە مەبەستی سەردانی کوڕەکەی، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینیی تارانەوە بەرەو تورکیا بچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانە پاسه‌پۆرته‌كه‌یان لێ سه‌ندووه و دەستبەسەریان کردووە.