به فه‌رمی كوڕی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد
ئه‌ندریا گودیانسنی ئایسله‌ندی و كوڕی ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا (ئیدور گودیانسن) به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.
ئه‌ندریا گودیانسی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنیا به فه‌رمی بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه.
ئه‌ندریا له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له كاتی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بڵا، كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م و به‌جۆش و خرۆشه چاوه‌ڕوان ده‌رفه‌ت و داهاتووی خۆم ده‌كه‌م.
ئه‌ندریا سه‌ره‌تا له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، پاشان بارسێلۆنا له پێناو ئیسپانیۆل ده‌ستبه‌رداری بووه، له هاوینی ئه‌مساڵ هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاندریا بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام باوكی ئه‌م یاریزانه رێگر بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ بارسێلۆنا، چونكه پێیوابووه خه‌ونی كوڕه‌كه‌ی له مه‌درید دێته دی.