کۆمیسیۆن مووچەی کارمەندانی دابەش دەکات
K24 – ههولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لقی هەولێر، ئەو کەسانەی کارمەندی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوون ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن سەردانی فەرمانەگەکەیان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە یاخود کرێ بکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەلە(2018/9/30) ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا مووچە(کریێ) یان وەرنەگرتوە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، چونکە دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەکەمان (2019/8/15)دەبێت،
وە پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەکێک لەم بەڵگەنامەو کۆپیەکەی لە لابێت وەک : (پاسپۆرت ، کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عێراقی ، مۆڵەتی شۆفێری ).
تێبینی : هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی ترئەم کرێیە وەربگرێت.
H.J