گۆڕانكاری له چه‌ند وه‌زاره‌تێكی عێراق ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، "سه‌عد حه‌دیسی" رایگه‌یاند، "گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، "سه‌عد حه‌دیسی" له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "RT" گوتی: "گۆڕانكارییه‌كان وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاری و ئابوورییه‌كان ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی سووره له‌سه‌ر گۆڕانكاری له كابینه‌كه‌یدا. ئێستاش سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ناوی پاڵێوراوه بۆ وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به نیازه گۆڕانكاریان تێدا بكات".
روونیشیكرده‌وه، "گۆڕانكارییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه، كه‌سه‌كان دووربن له كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زا بن".
ئاماژه‌شی دا، "دوای ئاماده‌كردنی ناوه‌كان، لیسته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت به مه‌به‌ستی په‌سندكردنیان".
ئ.ر