فلۆرێنتینۆ پێرێز: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانمان گواسته‌وه
ریال مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یانه‌كه فێرلاند مێندی فڕه‌نسی به مێدیاكان ناساند و بووه پێنجه‌مین یاریزانی نوێی یانه‌ی شایانه كه له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
مێندی له باڵی چه‌پی به‌رگری یاریی ده‌كات و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا ساڵی 2025ـه، به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیاش ریال مه‌درید به 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مێندی واژۆ كردووه.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌كاتی ناساندنی مێندی رایگه‌یاند له دوو ساڵی رابردوو مێندی باشترین یاریزانی باڵی چه‌پی فڕه‌نسی بوو.
له‌مباره‌يه‌وه، فلۆرێنتينۆ پێرێز له مه‌راسيمی ناساندنی مێندی رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ رۆژێكی دیكه‌ی زۆر خۆشه بۆ مه‌دریدییه‌كان و به‌خێرهاتنی فێرلاند میندی ده‌كه‌ین ئه‌و باشترین یاریزانی باڵی چه‌پی دوو ساڵی رابردووی فڕه‌نسایه.
پێرێز ده‌شڵێت: ئه‌م یاریزانه ئه‌مجاره گواستومانه‌ته‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزی هه‌یه و له نێو یاریگه‌ش ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و باش ده‌زانێت چۆن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی ده‌جه‌نگێت ئه‌مرۆ به‌خێرهاتنی فێرلاند میندی بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
فێرلاند مێندی تەمەنی23 ساڵە لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 30 یاری یانەکەی کردووە توانیویەتی 2 گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات، ئەم یاریزانە لەلایەن زیدانی راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید داواکراوە و دەگوترێت کە وەک شوێن گرەوەی مارسێلۆ دەگوازرێتەوە یانەکەی پایتەخت.